بینینی ته‌واوه‌تی : ئاگا داریه‌کی گرینگ بۆ هه‌مو خوێنه‌ران!!!!!!!!!
شه‌ماڵ
12-07-2010, 07:48 PM
سڵاو خۆشه‌ویستانی ئه‌وماڵه خۆشه‌ویسته
زۆر به‌داخه‌وه دوای چه‌ند جار ئاگادار کردنه‌وه بۆ هه‌موتان ده‌رباره‌ی ده‌ن گدان بۆ یانه
به‌ڵا م هێشتا ش به‌شێکی که‌می ئه‌ندامان نه‌بێت باقی تر ده‌نگ ناده‌ن ئه‌مه‌ش هۆکاری دوا که‌وتنمانه له‌ڕێز به‌ند خۆشتان ده‌زانن ئه‌مڕۆ خوێنه‌ر زیاتر چاوی له‌ویانه‌یه که قه‌ره‌باڵغ و جه‌نجاڵه
بۆ زیاتر خزمه‌ت به‌خۆتان و بۆ زیاد بوونی هاوڕێ تکایه ڕۆژانه ده‌نگ تۆمار بکه
تکایه ده‌نگ دانه‌که‌ت له‌یاد بێت به‌هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسوده‌یی بۆ ژیانتان
بابان
12-08-2010, 12:16 PM
ده‌ستت خۆش کاک شه‌ماڵ بۆ دانانی ئه‌م ئاگادارییه
ده‌نگدان واته ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵه و زیاد بوونی هاوڕێی نوێ
سه‌رکه‌وتوو بیت
هه‌رمان
12-08-2010, 01:45 PM
ده‌ست خۆش کاک شه‌مال به‌ڕاستی زۆر زۆر ڕاسته
منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه
داوای لێبوردن ده‌که‌م که‌وا ده‌نگدانم بیر چوبو
ئه‌وه ده‌نگێکم دا ههههههه
سڵاو و رێز
ده‌ست خۆش بۆ دانانى ئه‌م بابه‌ته
کاتی خۆى منیش هه‌ندێك ئاگادارین بڵاو کرده‌وه له‌سه‌ر ده‌نگ دان ..
به‌ڵام ده‌نگ دان نه به ناچاریه و نه ئه‌رکیشه هه‌ر که‌سه‌و به ئاره‌زوى خۆیه‌تى ده‌نگ بدات یان نه
وه ئه‌وه‌ى ده‌نگ ئه‌دات یان نادات لاى که‌س دیار نیه و ده‌نگه‌کان پارێزراون له ماڵپه‌رى کورد لانده‌وه
به‌راى من ئه‌و ده‌نگ دانه گرنگ نیه ، ئه‌وه‌ى گرنگه کارى جوانه ..!
و بابه‌تى دوباره نه‌بێت و کۆپى کراو نه‌بن به‌رهه‌م و بابه‌ته خۆیه‌کان بن ..!
ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌ر ماڵپه‌رێك ئه‌کات یان به دڵ یه‌تى یانیش نه ،
ئه‌وه‌ى گرنگه بکرێت چاک سازیه له به‌رێوه بردن و دانانى سه‌رپه‌رشتیارى کاراو کارامه
و هاندانى هه‌ندامان جا ئه‌وه به‌هه‌ر جۆرێك بێت کارى به‌رێوه به‌رانه
ده‌نگ دان بۆ ناسانى ماڵپه‌ره به شێوه‌یه‌ك ، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگ دانه سه‌دان فرت‌و فێلى تێدا ده‌کرێت
من ده‌توانم به ته‌نیا ١٠٠٠ ده‌نگ بده‌م له رۆژێکدا یانیش زیاتر ، به‌ڵام تۆ ئه‌وه بۆ من ده‌که‌یه قیاسى له ناسانى ماڵپه‌ر ؟
ئه‌م خۆ سه‌ر قاڵ کردنه به ده‌نگ دانه‌وه باشتره بۆ دانانى ٢ بابه‌تى به‌سود بێت به‌راى من
سه‌رکه‌وتووبن
ده‌ست خۆش کاک شه‌ماڵ بۆ ئه‌م ئاگادار کردنه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌م یانه‌یه پیویستی به
ڕێکلام نییه خۆی خۆی ئه‌ناسێنێ به جوانی بابه‌ته‌که‌نی و ئه‌ندامه چالاکه‌کانی
کاک ڕاگر ده‌ست خۆش بێت بیرت نه‌چێ ڕۆژێک له ڕۆژان خۆت هانت ئه‌داین بۆ ده‌نگدان
ئێستا ئه‌ڵێی ده‌نگ مه‌یه‌ن بابه‌ت بنووسن ئه‌وه‌ی دڵسۆز بێت پێویست ناکات که‌س پێی بڵێ بابه‌ت بنووسه
یا ده‌نگ بده خۆی به ویستی خۆی چالاکی ئه‌نوێنێ به پێی کات و توانا
به‌لێ ئێمه‌ش ئه‌توانین ده‌نگی ساخته زیاد بکه‌ین به‌ڵام کاک شه‌ماڵ باسی ده‌نگی ساخته و فێل ناکات
ڕۆژانه له 30 ئه‌ندام که‌متر سه‌ردانی یانه ناکات به‌ڵام ده‌نگه‌کان وه‌ک پێویست نییه یانه هه‌یه هه‌فته‌یه‌که
دامه‌زراوه‌و بابه‌تێکی نییه له پڕ ئه‌چێته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه ئایا ئه‌مه به چی چوو !! کوا ئه‌ندامه‌کانی !!
سه‌رکه‌وتوو بن هاوڕییان بژین
سڵاو
به‌رێزم ( ئاڵا ) هیوادارم جوان په‌یامه‌که‌م بخوێنیته‌وه دوباره
من ناڵێم باکه‌س ده‌نگ نه‌دات به‌رێز
وه نه‌شم وتوه بابه‌ت بنوسه ( وه‌ك ئه‌رک له‌سه‌رتان )
وه باسى ئه‌وه‌شم کردوه که خۆم ئاگاداریم نوسیوه بۆ ده‌نگ دان و ئه‌م شتانه
به‌س من راى خۆم وتوه له‌سه‌ر ئه‌و شته ، ره‌نگه ئه‌وکار عه‌قڵیه‌تێکم هه‌بوبێت پێم باش بوه
ئیستا جیاوه‌زه و ئاوام پێ باشتره ، وه له‌بیریشت نه‌چێت من باسى ئه‌وه‌م نه‌کردوه ده‌نگى ساخته بده‌ن
من مه‌به‌ستم ئه‌و ماڵپه‌رانه‌یه که له ریزبه‌نى له پله‌ى ئه‌که‌من ، من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌یه ده‌نگى ساخته ئه‌دات
بۆ ئه‌وه‌ى ماڵپه‌ره‌که‌ى بکه‌وێته ریزبه‌ندى یه‌که‌م ، دیسانیش هیوادارم په‌یامه‌که‌ى سه‌ره‌وه‌م جوان بخوێنیته‌وه
سه‌رکه‌وتووبیت
ئاواز
12-08-2010, 02:48 PM
سلاو هاوڕێ ئازیزه‌کان
ده‌ستتان خۆش بۆ به‌شداری له‌م ئاگادارییه ده‌ستی کاک شه‌ماڵ خۆش بێت
بێگومان هه‌رچی په‌یامێکیش بنووسێت له‌م یانه‌یه له دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستییه
به تایبه‌تی کاک ڕاگر که هه‌موو ئه‌زانین چه‌ند دڵسۆز و په‌رۆشی پێشخستنی ماڵه‌کامانه
هه‌میشه به بابه‌ته جوان و به‌سووده‌کانی دڵی ئه‌ندامانی خۆش کردووه و هاوکارمان بووه
زۆر ڕاسته وته‌کان که ئه‌م ڕیزبه‌ندییه هیچ گرنگ نییه ته‌نها بۆ ناساندن و زیاد کردنی هاوڕییه
ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه بێت یان نا ئه‌ندامه‌که سه‌ردانی کرد هه‌ڵئ ئه‌سه‌نگێنێ تا چه‌ند به سووده
هیوادارم دڵی که‌س نه‌ره‌نجێ وبه هه‌ڵه لێک تێگه‌یشتن نه‌بێت هه‌موو خوشک و براین
یه‌ک ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش خزمه‌ت و پێشخستنی ئه‌م ماڵه‌یه
سه‌رکه‌وتوو و کامه‌ران بن
شه‌ماڵ
12-08-2010, 05:39 PM
کاکه ڕاگر ده‌ست خۆش بۆ به‌شداریه‌که‌ت
تۆ ئه‌ڵێی گرینگ نیه ،منێس ناڵێم ئیجبارییه ئه‌وه ڕه‌غبه‌ته
به‌ڵام که‌تۆی به‌ڕێز خۆت به‌دڵسۆزی یانه ده‌زانی ئایه ده‌نغ دانه‌که‌ت سودی زیاتره یان زیان
من وه‌کو خۆم ده‌یانی تریش زیاتر سه‌ر دانی ئه‌و یانه‌یه ده‌که‌م که قه‌ڵه باڵغ تره هه‌میشه یانه‌ی
قه‌ڵه‌باڵغ به‌رهه‌می باشتری تێدایه.
بۆیه ئه‌ندامێک که‌سه‌ره‌تا ده‌چێته ناوکورد لاند سه‌یری یانه‌و ماڵپه‌ڕه قه‌ڵه باڵغه‌کان ده‌کات
بۆ سود وه‌رگرتن
به‌ڵام سه‌یری یانه‌ی چناران بکه خاوه‌نی باشترین به‌رهه‌مه له‌هه‌مو ڕوه‌کانه‌وه
وه‌خاوه‌نی چالاک ترین ئه‌ندامه
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بڵێت ئه‌ی که‌وایه بۆ ئه‌وهه‌مو ئه‌ندامه دڵسۆزی هه‌یه به‌ڵام خاوه‌نی
ئه‌و ده‌نگه‌که‌مه‌یه
وه‌نگی ساخته هێمایه بۆ له‌رزۆکی یانه‌که ئێمه نامانه‌وێت به‌ته‌زویر ده‌نگ بده‌ین
ئه‌وه‌یاسای ئه‌و یانه به‌ڕێزه نیه به‌ڵم من به‌گرینگی ده‌زانم ده‌نگ دان هه‌بێت
به‌نسبه‌ت خۆشت کاک راگر لای من هه‌مهو ئه‌ندامان خۆشه‌ویستی
کاتێ دێمه یانه تۆ له‌ژوره‌وه‌یت خۆشحال ده‌بم وه گرینگی زۆریش به‌بابه‌ته‌کانی تۆی
خۆشه‌ویست ده‌ده‌م
به‌هیوای سه‌ر که‌وتن بۆ هه‌موتان
سڵاو
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت وه‌ڵامى من بۆ به‌رێزت
هه‌ر هه‌مان په‌یامى سه‌ره‌وه‌یه
کاك شه‌ماڵ یانه‌ى چناران سه‌ردانى که‌م نیه به‌رێزم
رۆژانه نزیکه‌ى ٢٠٠ میوان سه‌ردانى چناران ئه‌کات ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌کى باشه
کاکه گیان تۆ سه‌یرى ئه‌ندامه تۆمار کراوه‌کان مه‌که ، ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت
ئه‌ندامبوونى زۆر بیت ئه‌وا ئه‌توانیت هه‌موو برگه‌کانى بکاته پریڤایت ، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌ندام
بتوانێت سود وه‌رگرێت ،ئاوا ئه‌ندام بوون زیاد ئه‌بێت ..!
که‌سێت که تازه نێت به‌کار ئه‌هێنێت وه‌حى بۆنایه‌ت پێى بڵیت بچۆره کورد لانده‌وه سایته‌کانى تێدایه
هه‌موومان له‌رێگاى دۆست و براده‌رانمانه‌وه به ماڵپه‌ره‌کانه‌وه ئاشنا ده‌بین یاخود به سود فه
وابزانم به‌هه‌ڵه له په‌یامه‌که‌م گه‌یشتوون ، کاکه گیان کورد لاند جیاوازى چیه له‌گه‌ڵ چناران یاخود هه‌ر ماڵپه‌رێکى تر
بۆ من هه‌وڵ نه‌ده‌م خۆم خۆم بناسێنم کارى وا بکه‌م که‌وا نه‌کرابێت ، ریکلام کردن باشه سه‌ره‌تا
به‌ڵام تۆ هه‌ر ریکلام بکه‌یت و .... وته‌یه‌ك هه‌یه ( هه‌ر شتێك زۆر بوو بێ‌نرخ ده‌بیت ته‌نها زانست هه‌رچه‌نده زۆربێت به نرختر ده‌بێت )
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ گشت لایه‌ك هیوادارم له مه‌به‌ستم گه‌یشتبن
تــافــان
12-08-2010, 06:05 PM
ده‌ست خۆشی له گشت هاوڕێیان ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆچوونه‌کانیان
یه‌ك پرسیار : ئه‌گه‌ر ده‌نگدان ئه‌وه‌نه گرنگ نییه ، بۆچی یانه‌ی چناران له لیستی دانگداندایه له کوردلاند؟؟
ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌ندامێك ئاماده نییه ده‌نگ بدات یاخود به پیویستی نازانن ئه‌توانن له تۆپ لیستی کوردلاند بێنه ده‌ره‌وه..
وه ئه‌گه‌ر یانه له تۆپ لیست ئه‌مێنێته‌وه بۆ هه‌ر یه‌ک له ئێمه هیچ له کاتمان ناگرێت که دێینه یانه ده‌نگێك تۆمار بکه‌ین
هیوادارم ئه‌مه ئه‌وه‌نه تیکرار نه‌بێته‌وه که ئه‌ندامێك داواتان لی ئه‌کات ده‌نگ بده‌ن بۆ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی یانه‌یه و هیچی تر
شه‌ماڵ
12-08-2010, 06:49 PM
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت تاڤان خان
وه بۆ پرسیاره گرینگه‌کانیێشت
کاکه‌ڕاگر سوپاس بۆ تۆی خۆشه‌ویست کاکه ڕاگری برا گه‌وره‌م من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم
ئایه ئێمه هیچ کاممان یه‌کتر ئه‌ناسین سوێن به‌خوا ته‌نها 4تا5 هاوڕێی خوم که‌ئه‌یان ناسم
له‌یانه‌ی چنارانن ئه‌وانی تر هه‌موین له‌خوشک وه له‌برا بۆمن گه‌وره‌ترو خۆشه‌ویست ترن
ده‌یانو بگره سه‌دان بابه‌تی زۆر جوان‌و به‌سود هه‌یه له‌یا نه‌ی ءێمه‌و ئه‌وانی تریش
که بۆ یه‌کجار خوێنه‌ر سه‌ردانی نه‌کردون من بابه‌تێک ده‌نوسم زیاتر له یه‌کدوو کاتژمێر
خه‌ریکی ده‌بم له‌لایه‌نی جه‌سته‌یو ه‌وه‌ماندو ده‌بم وه‌له لایانی مادی
من یه‌ک کاتژمێر نێت به500 دینار به‌کار دێنم ئه‌ویش 1000 دینار بۆ ئه‌وه بابه‌ته
ئایه چون نیگه‌ران نه‌بم له‌وه‌ی که‌که‌س سه‌ردانی نه‌کردوه‌و که‌سێ نه‌ڵێ ده‌ست خۆش
من لێی پشت سارد ده‌بم براکه‌م
کاکه ئه‌مڕۆ بته‌وێتو نه‌ته‌وێت خوێنه‌ر سه‌ردانی شوێنه قه‌ره باڵغه‌کان ده‌کات
من تۆ‌و هه‌مومان ئه‌مه ته‌نها له‌پێناو سود گه‌یاندن به‌نه‌ته‌وه‌که‌مانو گه‌نجانی سه‌رده‌م ده‌که‌ین
ئه‌گینا پاداشتی شه‌و نوخونیه‌که‌مان چیه ته‌نها سود گه‌یاندن به‌خوێنه‌ر نه‌بێت
هه‌روه‌ک تاڤان خان ده‌ڵێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر گرین نیه بۆ به‌شداری تۆپ لیسمان کردوه له‌کورد له‌ند دیحایه‌ی
چی بۆ خۆمان ده‌که‌ین
سه‌رکه‌وتو بی برای گه‌وره‌و خۆشه‌ویست
شه‌ماڵ
12-08-2010, 10:41 PM
سوپاس کاک هه‌رمان گیان ده‌سته‌کانت خۆش هیوا دارم سه‌رکه‌وتوبی
وه‌سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت کاک بابان سه‌رکه‌وتوبی برا
vBulletin® v3.8.4, Copyright ©2000-2012,KurdD.com
KD